Cemal Sargati
25 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2017
سلێمانى
فیستیڤاڵی خاڵ کە ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان سازدەکرێت کە تیایدا چەند قورئان خوێنێک لەچەند وڵاتێکی جیاوازەوە بەشداری تێدا دەکەن، ئەم ساڵیش بەبەشداری شێخ یاسر کە کوڕی قورئان خوێنی بەناوبانگی جیھانی عبدالباسط عبدالصمد ئەنجامدرا.
لەمساڵدا هەشت قورئان خوێن بەشداریان لەفێستیڤاڵەکە کرد لەچەند وڵاتێکى جیاوازەوە، کە ڕۆژى یەکەم تەنها خوێندنەوەى قورئان بوو و ڕۆژى دووەم جگە لەخوێندنەوەى قورئان چەند خەڵاتێکى ڕێزلێنانى تێدا پێشەکەش کرا.
فیستیڤاڵەکە لەلایەن رێکخراوى چالاکى لاوان و بەچاودێرى پارێزگارى سلێمانى بەرێوەچوو .