Şerife Çetin,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
بڕۆكسل - AA
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی مۆگێرینی-یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه مۆگێرینی و عه‌بادی له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنییه‌دا باسیان له پێشهاته‌كانی كه‌ركووك كردووه.
لای خۆیه‌وه، مۆگێرینی نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێكدادانانه ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق روویداوه.
مۆگێرینی به پێویستی زانیوه به شێوه‌یه‌كی گونجاو كار به ده‌ستووری عێراق بكرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری درێژخایه‌ن و یه‌كێتی وڵات و خۆ به‌دوور بگیرێت له به‌كارهێنانی هێز، هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ.