Abdullah Shukur
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
موانزا
لە ئەنجامی پێکدادانی دوو پاس لە ناوچەی سینگیدای لە وڵاتی تانزانیا ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
فەرماندەی پۆلیسی ناوچەکە تۆبیاس سێدۆیەکە، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە لە رێگای نێوان شینیانگ-داروسەلام دوو پاس پێکیاندا داوە و بە هۆی ئەم رووداوەی هاتوچۆوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٥٠ کەسی تریش بریندار بوون.
ئەو بەرپرسە هەروەها لە درێژەدا راشیگەیاند کە یەکێک لە شوفێرانی پاسەکە بەھۆی خێرای لێخوڕینەوە لەلایەن پۆلیسەوە ئاگەدار کراوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ھەردوو پاسەکە سەر بە ھەمان کۆمپانیان.
لە لایەکی دیکەشەوە دوێنێ لە ئەنجامی رووداوێکی ھاتوچۆ لە ناوچەی مۆرۆگری باشووری رۆژئاوای تانزانیا ١٢ کەس گیانی لەدەست دا.