Sarmand Hameed
18 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2019
غەززە - AA
لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە لە سنووری ئەمنی نێوان باکووری کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ٣٠ خۆپیشاندەری فەڵەستینی برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، ئەشرەف قودرە لە لێدوانێکی تایبەتەدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، لە ئاکامی تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی بەڕووی خۆپیشاندەرانی فەڵەستینی لە میانی بەشدارییکردنیان لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەی گەورە، ١١ خۆپیشاندەر برینداربوون.
ئەشرەف قودرە روونیکردەوە کە هەر لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، دوو رۆژنامەنووس و سێ کارمەندی تەندروستی بە گازی فرمێشک ڕێژ برینداربوونە.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای ئیسرائیل سێ ئامبوڵانسی کردووەتە ئامانج.
ئەمڕۆ ھەینی بەمەبەستی بەشداریکردن لە رێپێوانەکانی گەڕانەوەى گەورە، هەزاران فەڵەستینی روویان لەو خیوتانە کرد کە بە درێژایی سنووری نێوان رۆژھەڵاتی غەززە و ئیسرائیل ھەڵدراون.
سوپای ئیسرائیل ئەو رێپێوانە کە بە ئاشتی بەڕێوەدەچێت سەرکوت دەکات و بە ھۆیەوە تاکو ئێستا دەیان ھاووڵاتی فەڵەستینی کوژراون و بریندارکراون.