Ali Kemal Akan,Mazın Asad
27 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
ئەو ھەواڵەی ئاژانسی RİA Novostiی رووسی بە پشت بەستن بە زانیاری نوێنەری بەناو رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/یەپەگە بەناونیشانی "ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا لە عەفرین خرایە خوارەوە" بڵاوی کردەوە ،بەدرۆ خرایەوە.
ئاژانسی RİA Novosti بە پشت بەستن بە زانیارییە نادروستییەکانی نوێنەرێکی بەناو پەیەدە/یەپەگە ھەواڵێکی ناڕاستی بۆ خوێنەرانی گواستەوە.
ئاژانسەکە بەڕێگەی تەلەفۆنەوە، پەیوەندی بە ئەندامانی پەیەدە/یەپەگە کردبوو و ھەواڵێکی لە ژێرناونیشانی "ھێلیکۆپتەرێکی تورکیا لە عەفرین خرایە خوارەوە" بڵاوکردەوە کە بەدرۆ خرایەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان دەستی کەوتووە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا، کەوتنە خوارەوەی ھیچ ھێلیکۆپتەرێکی سوپای تورکیا جێگەی باس نییە.