Yasemin Kalyoncuoğlu
23 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) رایگەیاند، دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی ٥،٩ پلە قەزای گۆلیاکا سەربە پارێزگای دوزجەی هەژاند، ٧٤ پاشلەرزە روویانداوە کە توندترینیان گوڕەکەی ٤،٣ پلە بووە.
سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو لە راگهیهندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە ''دوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە بەگوڕی ٥،٩ پلە قەزای گۆلیاکا سەربە پارێزگای دوزجەی هەژاند، تا ئێستا ٧٤ پاشلەرزە روویانداوە کە توندترینیان گوڕەکەی ٤،٣ پلە بووە. ٣٥ هاووڵاتییمان برینداربوون لە دوزجە ٣٢ کەس یەکێکیان برینەکەی قورسە و لە ئیستانبوڵ و بۆڵو و زۆنگوڵداک یەکی یەک کەس برینداربوون. ١٠ هەزار پێخەف و ٤٨٠ خیوەتی خێزانی و ٢٠ خیوەت کە بۆ مەبەستی گشتیی بەکاردێن رەوانەی ناوچەکە کراوە. ١٠ وێستگەی بنکەی مۆبایل رەوانە کراوە. یەک بارهەڵگری هەماهەنگی گەڕۆک و یەک بارهەڵگری پێداویستی کۆمەڵایەتیی رەوانەی ناوچەکە کراوە''.