Ramal Mahmood
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
- لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٢ لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش و یەک ئامانجی پەیەدە/پەکەکە کرانە ئامانج و بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەرەکانیان خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران.
- بەهۆی پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، چوار جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون. هەروەها دوو تیرۆریستی داعشیش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێنرا.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٩٢ لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش و یەک ئامانجی پەیەدە/پەکەکە کرانە ئامانج و بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەرەکانیان خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێکشکێنران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیان کردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانیکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە باکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە ٧٩مین رۆژیەوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمی هێزە تایبەتییەکان کە لەهێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێکدێن ناوچەکانی ئەلشەیخ و ئەلوانیان لە باشووری راعی کردووە. بەهۆی پێکدادانەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، چوار جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون. هەروەها دوو تیرۆریستی داعشیش کوژران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویش تێکشکێنرا.
٩٢ لە ئامانجە دەستنیشانکراوەکانی داعش و یەک ئامانجی پەیەدە/پەکەکە کرانە ئامانج و بنکە و بارەگا، حەشارگە و سەنگەرەکانیان خاپوور کران و چەک و ئۆتۆمبێلەکانیان تێک شکێنران.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن شەش بۆمبی چێنراو پووچەڵکرانەوە بەمجۆرە لەدەسپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ٣٦ مین و هەزار و ٤٨٩ بۆمبی چێنراویان پووچەڵ کردووەتەوە.