Fahrettin İbrahim
07 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
هەولێر - AA
ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شارۆچکەی باشیک لە دەست تیرۆریستانی داعش دەستی پێکرد.
فەرماندەکانی مەیدانی لە باشیک بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاند کە پێشمەرگە ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پلانەکەی.
بە گوتەی ئەم فەرماندانە ئۆپەراسیۆنەکە لە کاتژمێر 7ی بەیانی دەستی پێکردووە و هێزەکانی زێرەڤانی، فەوجەکانی سەر بە لیوای ١ و لیوای ٢ی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداری شەڕەکە دەکەن.
دەگوترێ هەماهەنگی پێویست لە نێوانی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان هەیە بۆ ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا یارمەتی ئاسمانی کارئاسانی بۆ بەرەوپێشڤەچوونی پلانی کۆنتڕۆڵکردنی شارەکە بکات.
شارۆچکەی باشیک زیاتر لە هەفتەیەکە کە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگە گەمارۆ دراوە و رێگەی دەرچوون و گەیشتنی هەرچەشنە یارمەتییەک بۆ تیرۆریستانی داعش گیراوە.
باشیک کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری مووسڵ دوورە و لە رووی سەربازییەوە گرنگییەکی ستراتیژی زۆری هەیە. دانیشتوانی ئەم شارۆچکەیە لە عەرەبی سوننە و کورد و تورکمان پێک دێن و پەیڕەوانی ئاینی ئێزدیش بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە پێک دێنن.