Sangar Hamad Azeez
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، سهعدی گوڤەن رایگەیاند کە ١١ پارت مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار کە لە ٢٤ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.
گوڤەن لە بارەگای دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی سەرۆکایەتی کۆمار و پەرلەمانی تورکیا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سەرۆکی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرەتا بڕیاریاندابوو هودا پار لە هەڵبژاردنەکان دووربخرێتەوە بەڵام بەهۆی تانە دان لە بڕیارەکە و پارتەکە رایگەیاند کە تەواوی مەرجەکانیان جێبەجێ کردووە و کۆنگرەیان بەستووە، بۆیە بڕیارمان دا بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن".
گوڤەن ئاماژەی بەوەکرد کە هەڵسەنگاندنیان بۆ تەواوی پارتەکان کردووە و گوتیشی: " ١١ پارت مافی بەشداریکردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار کە لە ٢٤ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت.