Sangar Hamad Azeez
25 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2018
قودس - AA
ئەو پەیامنێرە فەڵەستینیەی کە لە ١٣ی ئەم مانگەدا لەکاتی رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان لەشاری غەززەی گەمارۆکراو بە گوللـەی سەربازانی ئیسرائیل بریندارببوو، گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین. ئەحمەد ئەبو حوسێن ئەو پەیامنێرەی کە بە گوللـەی سەربازانی ئیسرائیل لە میانی رووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان بریندار ببوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەو پەیامنێرە تەمەن ٢٤ ساڵە کە بۆ میدیایەکی ناوخۆی فەڵەستین کاری دەکرد، دوای برینداربوونی گواسترابوویەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە رامەڵڵا.
دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تەلئەبیب و لەوێش بەهۆی ناجێگری باری تەندروستی و سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.