ئادی یەمان
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، ئەکرەم ئەردەم: "داعش رێکخراوێکە و پەیوەندی بە ئیسلام و مسوڵمانبوون نییە، گەورەترین زیان بە مسوڵمانان دەگەیەنێت".
ئەردەم بەمەبەستی بەشداربوون لە خوانی ئێوارە سەردانی شاری ئادی یەمانی کرد.
ناوبراو ھەڵسەنگاندنی بۆ رووداوەکانی کۆبانێ کرد و گوتی: "داعش رێکخراوێکە و پەیوەندی بە ئیسلام و مسوڵمانبوونەوە نییە. گەورەترین زیان بە مسوڵمانان دەگەیەنێت. مسوڵمانبوون بەم جۆرە نییە، لەلایەکی دیکە ئەمە دەرفەتێکی گەورەی بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت دیزاینی ناوچەکە بگۆڕن. ھاوکات ئەمە کاری رۆژئاوایە و ھەرکاتێک بیانەوێت ھێرش دەکەنە سەر شوێنێک، یەکێک لە بابەتە گرنگەکانیش بابەتی بە خراپ پێشاندانی تورکیایە بەوەی کە یارمەتی داعشی داوە، ئەمە بە تەواوی درۆیە".
جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی راشیگەیاند کە کارەکانی پێشگری بەردەوامە و ھاوکات گوتیشی: "ئەم ناوچەیە بووەتە گۆڕەپانێکی نێودەوڵەتی بۆیە پێویستە ھاوپەیمانان بێنە نێو بابەتەکە". ئەردەم لە کۆتاییدا راشیگەیاند کە "تورکیا بە دڵسۆزییەوە بەرەنگاریی داعش دەکات".