ئیستانبوڵ
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە میانی كردنەوەی پێشانگای سەلجووقییەكان بۆ ئاسەوارە ئیسلامی و توركەكان گوتەیەكی پێشكەش كرد و گوتی: "كۆماری توركیا كۆمارێك نییە كە بە هۆی هەڵومەرجی كات و ساتەوە دامەزرا بێت بەڵكو دەوڵەتێكە كە لە مێژوودا بەردەوامی هەبووە".
داودئۆغڵو گوتی: "پێویستە ئەمڕۆ زیاتر لە بەردەوامی مێژوویی سەلجووقییەكان، عوسمانییەكان و كۆماری توركیا تێ بگەین بۆیە لەم چوارچێوەیەدا ئەم پێشانگایە زۆر گرنگە".
داودئۆغڵو لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتی: "پێویستیمان بە روحێكی نوێی سەلجووقی هەیە، لەم جۆگرافیایەدا، ئەو شەڕە ئاینییانە و بزووتنەوە ناوخۆییەكان و پێگەی ئەو رۆژەیان چی بووە ئەوا ئەمڕۆش ئەوانەی كە ژیانی ئاینی بە هەڵە هەڵدەسەنگێنن و بەو هەڵسەنگاندنانەی كە پشتیان بە زیادەڕەوی بەستووە بوونە هۆكاری رژاندنی خوێنی موسڵمان بە دەستی موسڵمان، بۆیە پێویستیمان بە روحێكی نوێی سەلجووقی هەیە و پێویستیمان بە نیزامولمولكێكی نوێ هەیە، پێویستیمان بە بوێری سولتان ئاڵپئەرسەلان هەیە".
داودئۆغڵو لە دوای ئەو رێوەڕەسمە لەگەڵ نوێنەری پێكهاتە ئاینییەكان و رێكخراوە مەدەنییەكانیشدا كۆ بووەوە و لەویش لە میانی گوتارێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە كێ چۆن رەخنە دەكات بكا بكات، كێ چی دەڵێت با بڵێت خوا شاهێدە كە دەرگاكانمان و سفرەكانمان بۆ هەموو ئەو لێقەوماوانەی كە دێن كراوەن و بەبێ جیاوازی ئاینی، ئەتنیكی و تێگەیشتنمان لەم پرسە ئەوەیە كە ئەگەر ئەو هات ئەوا لەگەڵ ئەویشدا ویژدانی مرۆڤایەتی هاتووە، بەمجۆرە ئەو لێقەوماوانەی روو لە توركیا دەكەن دەرگاكانی توركیا بۆیان كراوەن. توركیا هیچ كات پشتگیری لە زاڵمان نەكردووە، لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی ئەمڕۆشەوە دەڵێم كە پێویستە سفرەیەكی بەمجۆرە ئاشتییانە هەبێت بە تایبەتی لە مانگی رەمەزاندا، ئەوانەی كە باس لەوە دەكەن توركیا هاوكاری و پشتگیری لە رێكخراوێكی تیرۆریستی وەكو داعش دەكات ویژدانیان لە دەست داوە و چاویان كۆر بووە چونكە توركیا هیچ كات پشتگیری و هاوكاری لە هیچ زاڵمێك نەكردووە".
داودئۆغڵو بەو جۆرە درێژەی بە قسەكانیدا: "لەبارەی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی سنوورەكانمانەوە هەر جۆرە رێوەشوێنێك گیراوەتە بەر، لە سنوورەكانی باشوور، سنوورەكانی سووریا و سنوورەكانی عێراقدا، بۆ كۆتایی هێنان بە كارەساتە مرۆییەكان زۆر بە گەرمی و باشی پێشوازی لەو ئاوارانە دەكەین كە لەوێیەوە دێن بەڵام ئەگەر بێتۆ هەر جۆرە مەترسییەك رووبەڕووی ئەمن و ئاسایشی سنوورەكانی توركیا ببێتەوە ئەوا توركیا بە ئیرادەیەكی بەهێزی سیاسییەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە. توركیا ئامادەیە رووبەڕووی هەر ئەگەرێك ببێتەوە".
داودئۆغڵو گوتی: "بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەنگاوێكی دژی توركیا رێوەشوێنی پێویست گیراوەتە بەر، با كەس لەوە نەترسێت كە ئەو ئاگرەی لە دەورووبەرماندا هەیە دێتە ناو توركیاوە، راستە لەم كاتەدا كە سەرقاڵی پێكهێنانی هاوپەیمانین چەند كەس و لایەنێك وا بیر بكەنەوە كە ئەمە كاری دووەمی ئێمەیە بەڵام ئەگەر بێتۆ تەنیا بۆ یەك چركەیش لەسەر ئەم پۆستە بین ئەوا لە بەرامبەر هیچ جۆرە پێشهاتێك كە ببێتە خاوەن یەك دەقیقەی وڵاتەكەمان بێدەنگ نابین و بۆ ئەو مەبەستە هەر جۆرە رێوەشوێنێكی پێویست گیراوەتە بەر و دامودەزگا جیاوازەكانی حكوومەتیش ئەوەی پێویست بێت جێبەجێ دەكەن. لەم چوارچێوەیەدا سوپای توركیا، گەلی توركیا و هەموو دەزگا ئەمنییەكان و هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت پێكەوە بۆ بەردەوام كردنی ئارامی توركیا ئامادەن و پێویستە هەموو لایەک ئەمە بزانێت و لەم رووەوە هیچ جۆرە كەمتەرخەمییەك ناكرێت و بۆ رێگریكردن لە كەوتنە ژێر هەڕەشەی سنوورەكانمانەوە ئەوەی پێویست بێت جێبەجێ دەكەین".