نەینەوا
فڕۆكەكانی هاوپەیمانان چەكدارانی داعشیان لە باشووری مووسڵ بۆردومان كرد و هێزەكانی پێشمەرگە بەپشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵیش هێرشی چەكدارانی داعشیان تێكشكاند و لە ئاكامی ئەو دوو رووداوەدا، 27 چەكداری داعش كوژران.
لەمبارەیەوە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی نەینەوا لیوا روكن نەجم جبووری بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، "لە هێرشێكی ئاسمانیدا، فڕۆكەكانی هاوپەیمانان بنکەیەکی چەكدارانی داعشیان لە نزیك گوندی سەفینە و زاویە سەربە ناحیەی گەیارە لە باشووری مووسڵ بۆردومان كرد"آ.
جبووری ئاماژەی بەوەشدا، لە ئاكامی ئەو بۆردومانە، حەوت چەكداری داعش كوژران.
ناوبراو ئاشكرایشی كرد کە "هێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی نیشتمانی كە لە رۆڵەكانی سوننەی مووسڵ پێكهاتوون بە پشتیوانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان هێرشێكی چەكدارانی داعشیان لە میحوەری مەخموور لە باشووری رۆژهەڵاتی مووسڵ تێك شکاند و دواتر لە رووبەڕووبوونەوەیەكی سەخت و بۆردومانی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، 20 چەكداری داعش كوژران و سێ تۆپخانەی هاوێشتنی گوللە هاوەنی چەكدارەكانی داعش تێكشكان".