Rewa Mahmut Hasan
14 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2016
یاریدەدەری سەرۆکی ئاکپارتی و بەرپرسی دۆسیەی ژینگەو کولتووری چیدەم قەرە ئارسلان رایگەیاند کە سەرلەنوێ ناوچەی سوور لە دیاربەکر نۆژەن دەکرێتەوە.
قەرە ئارسلان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ئەوان ئاسەواری پەکەکە لە ناوچەی سوور ناهێڵن و پاشماوە دێرینەکانی شارەکە نۆژەن دەکەنەوە.
قەرەئارسلان گوتی: "لەدوای شورای چین پێدەچێت دیواری قەڵای دیاربەکر کە ٥،٥ کم درێژیەکەیەتی، تەنیا دیوارێک بێ کە ماوەتەوە".
بەو کارەی دەکرێت دیزاینی شارەکە، ئەندازیاری و ئەدەبیات و هونەری مێژووی شارەکە دەپارێزرێت.
قەرەئارسلان ئاماژەی بەوەدا کە "حەوشەکان"ی دیاربەکر جوانییەکی تایبەتیان داوە بە شارەکە، هەر بۆیە لە نۆژەنکردنەوە و سەرلەنوێ ئەندازە کردنەوەی شارەکەدا گرنگی دەدرێت بە خواست و ئارەزووەکانی خەڵكی دیاربەکر.