Mohammed Baqi Hussein
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
دیاربه‌كر - AA
سه‌رۆكی شاره‌وانیی دیاربه‌كر، گوڵتان كشاناك و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كه، فرات ئانڵی كه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تیرۆردا له دیاربه‌كر ده‌ستگیركرابوون، ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان كران له پارێزگای كۆجائه‌لی.
كشاناك و ئانڵی كه 25ی تشرینی یه‌كه‌م له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیدا ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون و دوێنێ ره‌وانه‌ی دادگا كران، بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا و ئه‌مڕۆش ره‌وانه‌ی دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنی سزاكان كران له شارۆچكه‌ی كاندرای سه‌ربه پارێزگای كۆجائه‌لی.
راگه‌یه‌نرا کە كشاناك و ئانڵی به فڕۆكه گه‌یه‌نراونه‌ته شاری ئیستانبوڵ و له‌وێشه‌وه به‌ڕێگای وشكانی ره‌وانه‌ی پارێزگای كۆجائه‌لی كراون.
25ی ئه‌م مانگه كشاناك كه له‌چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دژی په‌كه‌كه‌دا بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرابوو، له فڕۆكه‌خانه‌ی دیاربه‌كر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. فرات ئانڵی-ش كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ده‌به‌په-یه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
كشاناك و ئانڵی دوێنێ له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركرا.