Yılmaz Kazandıoğlu
31 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2016
هه‌كاری - AA
له شه‌ڕو پێكدادانێكدا له نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیادا له شارۆچكه‌ی یوكسەكۆڤای سەربە پارێزگای هه‌كاری، سێ سه‌رباز گیانیان لە دەستدا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو. هاوکات له ئۆپه‌راسیۆنێكدا شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا بۆسه‌ر په‌كه‌كه له چیای هیسار له ناوچه‌ی داغڵیچه، شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌دا دروستبووه.
له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا سێ سه‌رباز گیانیان لەدەستدا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش برینداربووه كه بۆ چاره‌سه‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌كاری.
هاوکات له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی به‌ڕێوه‌چوو شه‌ش چه‌كداری په‌كه‌كه كوژران.
تا ئێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.