Suat Salgın
18 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2020
بالكئەسير- AA
لە سنووری قەزای ئایڤاڵک سەربە پارێزگای باڵکئەسیر، ٤٢ په‌نابه‌ری نێو بەلەمێکی پلاستیک رزگارکران كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
گرووپێک لە پەنابەران کە بەنیازبوون بەڕێگای نایاسایی لە کەناراوی ناوچەی ئاڵتنئۆڤا بپەڕنەوە بۆ دوورگەی میدیلی یۆنان، بە بەلەمێکی پلاستیکی چوونە دەریای ئیجەوە.
پەنابەران کە ژمارەیان ٤٢ کەس بوون و پێکهاتبوون لە ٣٨ سۆماڵی، دوو کینی و دوو سووری، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌نارده‌ریای یۆنانه‌وه گه‌ڕێندرابوونه‌وه سنووره ئاوییه‌كانی توركیا.
تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریای تورکیا دوای ئەوەی زانیاری‌یان دەستکەوت لەسەر ئەوەی پەنابەرەکان لە کەناراوی دوورگەی گونێشن، بەهانایانەوەچوون و رزگاریان کردن.
دواتر پەنابەرەکان بۆ بارەگای فەرماندەیی ئاسایشی کەناردەریا لە دوورگەی جوندا بردران و، خواردن و خواردنەوەیان بەسەردا دابەشکراو.