Yasemin Kalyoncuoğlu
11 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له رێگای هاوەن، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و درۆنه‌وه ١٩ هێرش و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له هه‌ژماری تویته‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه سوپای توركیا ته‌واو پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌باره‌ی دروستكردنی رێڕه‌وی ئاشتیی كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه به‌رده‌وامن له ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی و، هاتووه: ''له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له رێگای هاوەن، ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و درۆنه‌وه ١٩ هێرش و ده‌ستدرێژیان كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی''.