Mazın Asad
20 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2017
بڕیکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە، ئەحمەد یڵدرم گوتی: بە زۆری دەنگدەرانی کورد ئەنجامی ئەم گشتپرسییە دیاری دەکات کە ئایا رێژەی "بەڵێ" یاخود "نەخێر" سەرووی سەدا ٥٠ دەبێت یاخود نا. ئەمەش کاریگەری پرۆفیلی دەنگدەرانی ھەدەپەیە لە تورکیا".
ئەحمەد یڵدرم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند ئەنجامی گشتپرسییەکە ھەرچییەک بێت ژیانی سیاسی سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم کۆتایی پێدێت و گوتیشی: "ئەگەر گشتپرسی "بەڵێ" یاخود "نەخێر" بێت، ئەو نامێنێت. ھاوشێوەی داودئۆغڵو کە بە جەزیر لەیاد دەکرێتەوە و ئێوەش وەک سەرۆکوەزیرانێکی لەکارلادراو بە نسێبین یاد دەکرێنەوە".
بڕیکاری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە گوتیشی: "بە زۆری دەنگدەرانی کورد ئەنجامی ئەم گشتپرسییە دیاری دەکات کە ئایا رێژەی "بەڵێ" یاخود "نەخێر" سەرووی سەدا ٥٠ دەبێت یاخود نا. ئەمەش کاریگەری پرۆفیلی دەنگدەرانی ھەدەپەیە لە تورکیا. بە باشی لەمە تێگەیشتوون. سەرکۆمار بە باشی ئەمەی دەرخستووە. ھەدەپە دەنگ دەدات و تەنانەت بە بەشدارییەکی زۆر بەھێز دەنگ دەدەن. چۆن دەنگی نەخێر دەدەین، لە ١٦ی نیسان دەیبینن. لەو شارانەی کە ھەدەپە دەنگێکی زۆری بەدەستھێناوە، زۆرترین دەنگی "نەخێر" دەردەچێت".
ئەحمەد یڵدرم ئاماژەی بەوەشدا کە پەرلەمانتارانی ھەدەپە سێ مانگ و نیوە دەستبەسەرکراون و راشیگەیاند سەیرە دانیشتنی زۆربەی پەرلەمانتارە دەستبەسەرکراوەکان بۆ دوای ١٦ی نیسان دواخراوە.