Fahrettin İbrahim
05 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2017
ئەنقەرە – AA
بینالی یڵدرم لە میانی رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی شارسازی کۆمەڵگای فیکرەتتەپە گوتەیەکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەڵمەتی شارسازی لە سەردەمی حوکمڕانی ئاک پارتیدا یەکێک بووە لە کارە هەرە سەرەکییەکان.
لەبارەی پرسی دەستوور لە تورکیا کە بڕیارە لە مانگی نیسان بەڕێوە بچێت، سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم گوتی: "کۆمارمان لە ساڵی ١٩٢٣ راگەیاند، دەستوورێکی نوێمان بۆ ئاسوودەکردنی خەڵک و پێشخستنی کۆمار خستووەتە روو. ئێوە (جەهەپە) هەرچەند وەک شێران بچن کورسی داگیر بکەن و پێتان لە زەوی بچەقێنن و شت بشکێنن و هەوڵ بدەن ببنە رێگر لەبەردەم دەستوور، پێتان ناکرێت. بڕیار بەدەست گەلە و قسەی گەل دەیخوات".
بینالی یڵدرم رەخنەی لە سەرۆکی گشتی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گرت لەبارەی سیستەمی حوکمڕانی لە تورکیا و گوتی: " ئه‌گه‌ر له وڵات‌دا كارێكی جوان و به‌سوود بكرێت، جه‌هه‌په خێرا ده‌كه‌وێته خۆ. وه‌بیری بهێننه‌وه كاتێک قه‌ده‌غه‌ی سه‌رپۆشمان هه‌ڵده‌گرت. گوتیان 'ئه‌وه بابه‌تێكی رژێمه'. جه‌هه‌په كه ده‌ڵێت سه‌رپۆش كێشه‌یه‌كی رژێمه چ چاوه‌ڕوانیه‌كی لێده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانكاری ده‌ستووره بڵێت چی؟ به‌وه‌شی گوت كێشه‌ی رژێم. ئه‌ی جه‌هه‌په، ئه‌ی كاك كه‌مال ئیدی به‌خه‌به‌ر وه‌رن. توركیا رژێمه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد. کۆمارمان لە ساڵی ١٩٢٣ راگەیاند، دەستوورێکی نوێمان بۆ ئاسوودەکردنی خەڵک و پێشخستنی کۆمار خستووەتە روو. ئێوە (جەهەپە) هەرچەند وەک شێران بچن کورسی داگیر بکەن و پێتان لە زەوی بچەقێنن و شت بشکێنن و هەوڵ بدەن ببنە رێگر لەبەردەم دەستوور، پێتان ناکرێت. بڕیار بەدەست گەلە و قسەی گەل دەیخوات".
یڵدرم گوتیشی: "مادام پەکەکە، فەتۆ، هەدەپە، جوداخوازان دەڵین 'نەخێر'، ئێمە دەڵێین 'بەڵێ'. ئەوانەی وەک جوداخوازان دەڵێن 'نەخێر' گەل لە گشتپرسییەکەی مانگی نیساندا دەیانکاتە پەند".