Ahmet Sertan Usul
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه لهناكاوهكان له توركیا (ئافاد) دوای بوومه‌له‌رزه‌كانی شارۆچكه‌ی ده‌فنه به گوڕی ٦،٤ پله و شارۆچكه‌ی سامانداغ به گوڕی ٥،٨ پله له هاتای، بڵاویكرده‌وه گرنگه هاووڵاتییان وه‌ك رێكارێك له كه‌ناراوه‌كان دووربكه‌ونه‌وه به‌هۆی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریاوه.
له په‌یامێكدا كه له هه‌ژماری ئافاد له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، تیمه‌كان له ئاماده‌باشیدان و ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامگۆی ئاگاداركردنهوهكانن.
تیشكخراوهته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه پشكنینه‌كان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌رده‌وامه و له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:
"گرنگه هاووڵاتییانمان وه‌ك رێكارێك له كه‌ناراوه‌كان دووربكه‌ونه‌وه به‌هۆی مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ریا تا ٥٠ سانتیمه‌تر".