Harun Kutbe
20 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
دوای بوومه‌له‌رزه‌كانی شارۆچكه‌ی ده‌فنه به گوڕی ٦،٤ پله و شارۆچكه‌ی سامانداغ به گوڕی ٥،٨ پله له هاتای، جێگری سه‌ركۆماری توركیا، فوئاد ئۆكتای ئاشكرایكرد لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له بوومه‌له‌رزه‌كان به‌رده‌وامه.
فوئاد ئۆكتای له په‌یامێكدا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كانی هاتای رایگه‌یاند:
"لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی هاتای به‌رده‌وامه. تكا ده‌كه‌ین هاووڵاتییانمان له بینا زیانمه‌نده‌كان دووربكه‌ونه‌وه به وردی گوێ بۆ هۆشدارییه‌كانی تیمه‌كانمان بگرن".