Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
07 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز لە سەرۆكایەتیی لقی ئیستانبوڵی پارتەكەی روونكردنەوەیدا.
یاڤوز رایگەیاند، ئەمڕۆ داواكاری پێشكەش بە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان دەكەن بۆ سەرلەنوێ ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەكانی تەواوی ناوچەكانی ئیستانبوڵ.
یاڤوز گوتی: "تا ئێستا جیاوازییەكە بۆ 16 هەزار و 442 دەنگ كەمبووەتەوە".
جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی ئاشکراشیکرد کە تا ئێستا لەسەدا 70ی دەنگە سووتاوەکان هەژمار کراونەتەوە.
جێگری سەرۆكی گشتیی ئاك پارتی، عەلی ئیحسان یاڤوز هەروەها باسی لە بوونی ساختەكاری كرد و گوتی: "لێرەدا ساختەكارییەكی رێكخراو هەیە، بەخراپ بەكارهێنانێكی رێكخراو هەیە، تەنانەت شتە سەرەكییەكان ئەمانەن. لەپشت كەسەكانەوە كارێكی رێكخراو هەیە لەم كارەدا. با ئەم كارە بە دەزگای باڵای هەڵبژاردنەكان نەڕووخێنین".