Sarp Özer
07 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2020
هاتای – AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار: "به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) هه‌نگاوێكی گرنگ نرا بۆ هێنانه‌دی ئاشتی به رێگای سیاسیی له ئیدلب".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له‌گه‌ڵ فه‌رمانده باڵاكانی سوپای توركیا یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریای به‌سه‌ركرده‌وه و دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی چالاكییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان، له‌باره‌ی ره‌وشی ئیدلب و هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگای سیاسی رایگه‌یاند: "به سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێز سهركۆمار(ی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) هه‌نگاوێكی گرنگ نرا بۆ هێنانه‌دی ئاشتی به رێگای سیاسیی له ئیدلب".
خولوسی ئاكار به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه سه‌ره‌تای هه‌فته شاندێكی سه‌ربازی رووسیا ده‌چێته ئه‌نقه‌ره، گوتی: "له ١٥ی ئاداره‌وه له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی M4 ده‌ست ده‌كه‌ین به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش. ده‌ستمان كردووه به بونیادنانی رێڕه‌وێكی ئه‌منی له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی".
وه‌زیری به‌رگریی توركیا جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری پێشێلكاركردنی ئاگربه‌سته‌كه به‌رده‌وام ده‌بن له وه‌ڵامدانه‌وه، گوتی: "له چوونه واری جێبه‌جێكردنی ئاگربهستهوهكهوه هیچ جۆره پێشێلكارییه‌ك نه‌كراوه. له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین. بێ سڵه‌مڵینه‌وه به توندترین شێوه به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه بكرێنه سه‌ر خاڵه‌كانی چاودێری یه‌كه‌كانمان".