Sertaç Bulur
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی تیرۆردا له سه‌رتاسه‌ری توركیا كه له 7 بۆ 14ی ئایار ئه‌نجامدراون، 24 تیرۆرست له چالاكی خراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاویكرده‌وه له میانی هه‌فته‌ی رابردوودا، سوپای توركیا 821 ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و زه‌مینیی ئه‌نجامداوه و له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، 24 تیرۆریست له چالاكی خراون.
هاوكات له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا، 132 كه‌س به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی په‌كه‌كه، 22 كه‌س به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، 967 كه‌س له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی فه‌تۆ و دوو گومان‌لێكراو له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه چهپڕهوەكاندا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هاوكات له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا چوار هه‌زارو 840 كه‌س ده‌ستگیركراون كه هه‌زارو 123یان به تۆمه‌تی تاوانی تیرۆر، 83یان به تۆمه‌تی كۆچی نایاسایی و سێ هه‌زارو 634یان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر و قهچاخچییهتییەوه بووه.