Fahrettin Gök,Muhammet Ali Kemal
14 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2018
ئه‌رزه‌ڕۆم - AA
له شارۆچكه‌ی چات سه‌ر به پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم له ئه‌نجامی پێكدادانی مینی پاسێك و ئۆتۆمبیلێكدا، پێنج كه‌س كه یه‌كێكیان منداڵه گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌رزه‌ڕۆم-بینگۆل، مینی پاسێك و ئۆتۆمبیلێك به‌یه‌كیاندا داوه.
له‌دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی ئافاد، فریاگوزاریی خێرا، جه‌ندرمه و شاره‌وانی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه.
پێنج كه‌س له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیله‌كان كه یه‌كێكیان منداڵه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٠ی دیكه برینداربوون. برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوازرانه‌وه.