Ramal Abdullah Mahmood
07 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره/ئیدلب - AA
توركیا پشتیوانی چالاك بۆ به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له شاری ئیدلبی سووریا زیاد ده‌كات، كه یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی تا ئه‌م ماوه‌یه‌ی دوایی پێكدادانی توندی نێوان هێزه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و گرووپ و ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازیی تیادا رووده‌دا.
پارێزگای ئیدلب كه ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای سووریا و سنووری توركیا، له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی توركیا، رووسیا و ئێران له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان له‌سه‌ری رێككه‌وتن خرایه چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی داماڵدراو له پێكدادان كه ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژیه.
دوای گفتوگۆی چڕی نێوان توركیا كه گه‌ره‌نتیده‌ری ئۆپۆزسیۆنه، له‌گه‌ڵ رووسیا كه گه‌ره‌نتیده‌ری رژیمه، رێككه‌وتنه‌كه چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئیدلب له‌ژێر كۆنترۆڵی گرووپی سه‌ربازی نه‌یاری رژێم و چەند گرووپێکی ئۆپۆزسیۆندایه.
- "سه‌ربازی تورك له ئیدلب چی ده‌كات؟"
سه‌ربازانی سوپای توركیا له‌ناو سنووره‌كانی ناوچه‌ی داماڵراو لە پێکدادان كه بۆ ئیدلب دیاریكراوه جێگیرده‌بن. ئه‌ركیشیان زیاتر درێژخایهنكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌یه كه له‌نێوان رژێم و سه‌ربازانی ناوخۆدا هه‌یه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ربازانی سوپای توركیا خاڵی كۆنترۆڵ و چاودێری داده‌نێن.
"سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجام ده‌دات؟ دژی كێ ئه‌نجامی ده‌دات؟"
سه‌رچاوه سه‌ربازی و دیبلۆماسییه‌كان پێیان وایه، ئه‌مه جووڵهیەی سوپای توركیایه و دوای ئه‌م جووڵه‌یه ئامانج به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د نییه، به‌ڵام سوپای توركیا هه‌موو مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی له‌به‌رچاوگرتووه.
له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی جووڵاندنهكهدا به بێ كێشه، دۆخی گرووپه چه‌كداره‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت.
له ئیدلب ژماره‌یه‌كی زۆر گرووپی چه‌كداری دژ به رژێم هه‌ن و دەستەی رزگاری شام له دیارترینیانه كه به‌م دواییه چالاكیی به‌رچاوی هه‌بووه و خاوه‌نی هێزێكی گرنگی چه‌كداره.
دەستەی رزگاری شام دژی هاتنی سوپای توركیا روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه. به‌ڵام ئه‌و گرووپه و چه‌ند گرووپێكی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن، دژایه‌تیی هاتنی گرووپه‌كانی سوپای سووریای ئازاد ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته‌وه.
دەستەی رزگاری شام هاتنی ئه‌م گرووپانه وه‌ك بیانوویه‌ك نیشانده‌دات تا داوای هاوكاری له ئه‌مریكا بكات.
سوپای توركیاش به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوانی گونجاوترین دۆخه بۆ جووڵاندنی هێز بۆ ناوچه‌كه.
ئیدلب یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ی سووریا كه له شه‌ڕی ناوخۆدا زۆرترین توندوتیژی تێیدا روویداوه.
دوای ئه‌وه‌ی ئیدلب له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمی ئه‌سه‌ددا نه‌ما و له تشرینی یه‌كه‌می 2015دا رووسیا ده‌ستیوه‌ردایه شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، شاره‌كه كه‌وته ژێر هێرشی ئاسمانیی چڕه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاوه په‌نایان بۆ ئیدلب برد و بووه شوێنێك كه زۆرترین هاووڵاتیی ئه‌و وڵاته تێیدا كۆبووبوونه‌وه.
لە ئەگەری تێکچوونی ئاگربەستەکە چاوەڕێ دەکرێت رژێمی ئەسەد، هێزەکانی نزیک لە ئێران و رووسیا لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بکەن بە هەڵمەتێکی گەورەی توندوتیژی بۆ سەر ئیدلب.
لە رەوشێکی بەمجۆرەشدا چاوەڕێ دەکرێت ملیۆنان هاووڵاتیی سووری بەمەبەستی چوونە تورکیا بگەنە سەر سنوور. لە پشتێنەی سنووردا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی سووری لە کەمپەکاندا گیرساونەتەوە.
بەپێی تۆماری فەرمانگەی سڤیلی خۆجێی لە ئیدلب دوو ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە خەڵکی ئەوێ و نزیکەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار ئاوارەی سووری لێ دەژین.
سوپای تورکیا بەمەبەستی تێکنەچوونی ئاگربەستەکەی ئیدلب دەستی کردووە بە گواستنەوەی یەکەکانی، بۆ هێنانەدی ئاسایشی ئەو هاووڵاتییانەی لە کەمپەکانی گیرساونەتەوە، بەمجۆرە رێگە دەگرێت لە شەپۆلی کۆچکردن.
شارۆچکەی عەفرین کە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی ئیدلب، لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پەیەدە دایە.
پەیەدە بۆ ئەوەی لە باکووری وڵاتەوە لە سنووری عێراقەوە بگاتە دەریای ناوەڕاست و کۆریدۆرێک دروست بکات پێویستییەتی دەست بەسەر بەشێکی ئیدلبدا بگرێت.
لە میانی رێککەوتننامەی ئاستانا تورکیا هێڵێکی سەربازی لە چوارچێوەی ئیدلبدا دروست دەکات، کە وەک دیوارێکی ئەمنی لێ دێت و رێگە دەگرێت لە بڵاوبوونەوەی پەیەدە لە عەفرینەوە بۆ ئیدلب.