Süleyman Elçin
16 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
ئانتالیا- AA
لە بەرزاییەکانی شارۆچکەی کاش سەربە پارێزگای ئانتالیا، بەفر باری.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بەفربارینەکە لە ناوچەی ئاکداغ سەربە شارۆچکەی کاش دەستی پێ کرد و بووە هۆی سەرسوڕمانی دانیشتوانی شارۆچکەکە.
دانیشتوێکی شارۆچکەی کاش بەناوی ئۆغوز تۆپاڵئۆغڵو کە شوانکارە گوتی: "بەفربارین لە مانگی حوزەیراندا، هەم مایەی سەرسوڕمان و هەم مایەی خۆشحاڵییە".