Sangar Hamad Azeez
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئەنتاڵیا - AA
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەشی تورک - رووس، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ گەیشتە ئەنتاڵیا.
وەزیرەکەی رووسیا کە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی غازیپاشا، لەلایەن قایمقامی ئالانیا حەسەن تانرسەڤەن و قایمقامی غازیپاشا قادر ئەکینجی-یەوە پێشوازی لێکرا و دواتر بەرە و ئۆتێل بەڕێکەوت.
بڕیارە وەزیری دەرەوەی رووسیا سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی هاوبەشی تورک - رووس بکات کە تێیدا وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵوش بەشداری دەکات.