Hasan Hüseyin Kulaoğlu
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
ئیستانبوڵ - AA
ئەو ئاگرەی لە کارگەی پێچانەوەی کاغەز لە کوچوچەکمەچە کەوتبووەوە، دوای هەوڵ و ماندوویی تیمی ئاگرکوژێنەوە کە شەش کاتژمێری خایاند، کۆنترۆڵ کرا.
بە هۆکارێک کە هێشتا دیار نییە، ئاگر لە کارگەی پێچانەوەی کاغەز کەوتەوە کە لەسەر رووبەری پێنج هەزار مەتر سێجا لە ناوچەی هاڵکاڵی دروستکراوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، تەندروستیی و پۆلیس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
لەگەڵ گەیشتنیان بە شوێنی رووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمی ئاگرکوژێنەوە دەستیان کرد بە کوژاندنەوەی ئاگرەکە و کرێکارانی کارگەکەش دەستیان کرد بە هێنانە دەرەوەی ئامێرەکان و رزگارکردنیان لە سووتان.
دوای ئەوە، تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاویان لێبڕا، بۆ ماوەیەک هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە راگیرا، لەم نێوەندەدا شارەوانییەکانی ناوچەکە تانکەرە ئاویان رەوانەی تیمەکە کرد و پشتیوانیانکردن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا.
دوای نزیکەی شەش کاتژمێر لە هەوڵ و تەقەلا، تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.