Gülşen Topçu
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو داوای له به‌رپرسانی میسر كرد ده‌ستبه‌جێ كارمه‌ندانی نووسینگه‌كه‌ی له قاهیره ئازاد بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی میسر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر نووسینگه‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو لە قاهیرە و چوار كارمه‌ندی ئاژانسه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد، ئیداره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "له كاتێكدا ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ك یه‌كێك له به‌هێزترین ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی جیهان عه‌قڵیه‌تێكی په‌خشی پرۆفیشناڵی هێناوه‌ته ئاراوه، رووداوه‌كانی میسر ده‌گوازێته‌وه و پابه‌نده به‌و مه‌رجانه‌وه و گرنگیی داوه به ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونه جیاوازه‌كان و په‌نای نه‌بردووه‌ته به‌ر هیچ مه‌یلێكی نه‌رێنیی یان فریوده‌ر".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئاژانسی ئانادۆڵو به‌دووره له هه‌موو ناكۆكییه سیاسییه‌كان و هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی ده‌دات له‌نێوان گه‌لی میسر و توركدا، هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه "ئاژانسی ئانادۆڵو دووپاتی ده‌كاته‌وه كه تیمه‌كه‌ی له قاهیره ئامانجی ئه‌نجامدانی كاری پیشه‌یی خۆی بووه و هیچ پێشێلكارییه‌كی پیشه‌یی ئه‌نجامنه‌داوه بۆیه داوا له به‌رپرسانی میسر ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ حیلمی بالجی، حوسه‌ین ئهلقابانی، حوسه‌ین ئه‌لعه‌باس و عه‌بدولسه‌لام محه‌مه‌د ئازاد بكه‌ن".
پۆلیسی میسر، رۆژی سێشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌م، ههڵیكۆتایه سه‌ر نووسینگه‌ی قاهیره‌ی ئاژانسی ئانادۆڵو و چوار كارمه‌ندی ئاژانسه‌كه‌ی ده‌ستگیركرد. ئه‌و كرده‌یه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی وه‌ك كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان و په‌یمانگای رۆژنامه‌گه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئیدانه كرا.