Mehmet Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
16 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2020
ئیدلب - AA
سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌ست له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب، رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ده‌ستگرتن به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا.
رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه‌ی کە ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات، به هاوكاری هێزی ئاسمانیی رووسیا كاته‌كانی به‌یانی زوو له خۆرهه‌ڵاتی ئیدلب ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد.
دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادانێكی توند، هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر گونده‌كانی ته‌ل خه‌تره و ئه‌بو جریف-دا كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازییدا بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌پێی روانگەی چاودێریکردنی فڕۆكهکان سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان، گوندی به‌نین و گونده‌كانی عه‌ین جهرا كه‌فر ناها له خۆرئاوای حه‌له‌ب.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سه‌ربه رژێم هێرشیانكرده سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت نو‌عمان و ناحیه‌كانی ئهحسیم و كه‌فر رومه.
له هێرشه‌كانی دوێنێی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ددا، 15 هاووڵاتی مه‌ده‌نی کوژرابوون، هاوكات له هێرشی پشتیوانانیشیدا كه رووسیاشیان له‌نێودابوو، لانیكه‌م 50 هاووڵاتی مه‌ده‌نی برینداربوون.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه كاتژمێر 14:00ی نۆی كانوونی دووه‌م له ناوچه‌ی ئیدلب ئاگربه‌ست جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام رژێم و ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌ی کە ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان له رێگه‌ی وشكانییه‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له لووتكه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كه له هەشتی كانوونی دووه‌مدا له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاردراوه له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له لیبیا و سووریا و له‌و باره‌یه‌شه‌وه بانگه‌واز ئاراسته‌ی لایه‌نه‌كان كراوه و ئاگربه‌سته‌كه‌یش له كاتژمێر 00:01ی 12ی كانوونی دووه‌مدا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه و جگه له یه‌ك دوو رووداو نه‌بێت ره‌وشه‌كه ئارامه.
- پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا و لێكتێگه‌یشتنه‌كانی سۆچی نه‌بوون
پارێزگای ئیدلب باكووری خۆرئاوای سووریا له سه‌ره‌تای جه‌نگی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌وه به قه‌ڵای هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت. ناوه‌ندی پارێزگاكه به‌هۆی كۆچی ناوخۆی وڵاته‌وه، ژماره‌ی دانیشتوانی گه‌یشتووه‌ته چوار ملیۆن كه‌س و له ئاداری ٢٠١٥دا كه‌وتووه‌ته ده‌ست هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن. له‌به‌رئه‌وه ئیدلب یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه رژێم به‌چڕترین شێوه له هێرشه‌كانیدا به ئامانجی ده‌گرێت.
توركیا، رووسیا و ئێران رۆژانی چوار و پێنجی ئایاری ٢٠١٧ له میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا چوار ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییان راگه‌یاند، به‌تایبه‌تی ئیدلب و هه‌ندێک ناوچه‌ی ده‌ورووبه‌ری (پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌ب)، باكووری پارێزگای حومس، خۆرهه‌ڵاتی غوته له دیمه‌شقی پایته‌خت و ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته (پارێزگاكانی ده‌رعا و قونه‌یترە).
به‌ڵام رژێم و تیرۆریستان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات به پاڵپشتی هێزی ئاسمانیی رووسیا، جگه له ئیدلب ئه‌و چوار ناوچه‌یه‌ی ئاگربه‌ستیان تیایدا راگه‌یه‌ندرابوو كۆنترۆڵكرد و به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون و روویان له ناوچەکانی نزیك سنووری توركیا كرد.
دوای رێككه‌وتنی سۆچی نێوان رووسیا و توركیا له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا بۆردومانه‌كان به‌رده‌وام بوون. ته‌نها له سه‌رەتای ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا لانی كه‌م یەک ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان سووریا- توركیا بوون و زیاتر له هه‌زار و ٦٠٠ مه‌ده‌نیش كوژراون.