قاھیرە
سایتی ڕەسەدی میسری تۆمارێکی دەنگیی وەزیری بەرگریی میسر عەبدولفەتاح سیسی بڵاوکردووەتەوەو و ئێستا لە میسر بووەتە رۆژەڤ و قسەی زۆری لەبارەوە دەکرێ.
بەپێی تۆمارە دەنگییەکە سیسی لەگەڵ سەرنووسەری ڕۆژنامەی مێر الیوم قسە دەکات و دەڵێ ئەگەر بەپێی دەستور نەتوانم ببم بە سەرکۆمار، ئەوا داوا دەکەم لە دەستووردا مادەیەک بۆ مانەوەم لەم پۆستەمدا دەربکرێ.
بەپێی یاساکانی میسر ھیچ کەسێک لە ناو سوپا بۆی نییە خۆی بۆ سەرکۆمار کاندید بکات، ئەگەر ھەر بەرپرسێکی سوپا چووە کێبەرکێی ھەڵبژاردن و دەرنەچوو، ئەوا بۆی نییە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ پۆستە سەربازییەکەی.
لەلایەکی دیکە ڕۆژنامەی الاھرام ی سەر بە دەوڵەت، ڕاستیی ئەو تۆمارە دەنگییەی ڕەتکردەوە بە "درۆیەکی ھەڵبەستراو" وەسفیکرد. بەڕێوەبەرانی ئەھرام رایانگەیاند: "لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆڕی میدیایی رەسەد تۆمار دەکات."