Sangar Hamad Azeez
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە -AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا خولوسی ئاكار: "له قوبرس و ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌رگیز رێگا به هیچ هه‌نگاوێك نادرێت به‌بێ توركیا بگیرێته‌به‌ر".
ئاکار بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چالاکییە سەربازییەکان بەشداری لە سەیرکردنی مانۆڕی تەقەکردنی ئازاد لە پۆڵات و تیایدا گوتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
ناوبراو گوتی: "له قوبرس و ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، هه‌رگیز رێگا به هیچ هه‌نگاوێك نادرێت به‌بێ توركیا بگیرێته‌به‌ر. پێویستە ھەموو کەسێک ئەوە بزانێت کە، ھەر پڕۆژەیەک لە دەریای ناوەڕاست و ئیجە، تورکیا و کۆماری تورکی قوبرسی باکووری تیایدا بەشدار نەبێت، ئەوا چانسی سەرکەوتنی نییە، پێویستە لایەنەکان خۆیان لە کاری تێکدەرانە بەدوور بگرن".
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار لە تەوەرەیەکی دیکەی گوتارەکەی باسی لە بەرەنگابوونەوەی تیرۆر کرد‌و گوتی: "له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدراون نزیكه‌ی 450 تیرۆریست له‌چالاكی خراون كه سهردهستهشیان له‌نێودا بووه. له‌مه‌ودواش ته‌ماشای هه‌موو بن به‌ردێك ده‌كرێت، ده‌چینه هه‌موو ئه‌شكه‌وتێك و تیرۆرستان له‌چالاكی ده‌خه‌ین".