Hanife Sevinç,Mehmet Ali Derdiyok,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی دیپلۆماسیی کۆنسوڵخانەی سعوودیەوە لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە سوڵتانغازیی ئیستانبوڵ دۆزرایەوە.
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵدا لەبارەی کوشتنی نووسەری واشنتۆن پۆست و رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچییەوە، پێشھاتێکی نوێ روویدا.
ھێزەکانی ئاسایشی ئیستانبوڵ لەوچوارچێوەیەدا ئۆتۆمبێلێکیان بە ژمارە "٣٤ CC ١٧٣٦"ی دیپلۆماسییەوە کە سەربە کۆنسوڵخانەی سعوودیەیە، لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل لە سوڵتانغازی دۆزییەوە.
تیمەکان چوونە پارکەکە و، ئۆتۆمبێلەکەیان دۆزیەوە کە پارک کرابوو. تیمەکان شریتی ئەمنیان بە دەوری ئۆتۆمبێلەکەدا کێشا و رێگرییان کرد لە چوونە دەرەوەی لە پارکەکە.
لەم نێوەندەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئیستانبوڵ، داوای مۆڵەتیان لە کۆنسوڵی گشتیی و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کرد بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ئۆتۆمبێلەکە.