Zuhal Demirci
23 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانێت ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا ئێف-٣٥ وه‌ربگرین، مافی سروشتی خۆمانه و ناچارین به دوای رێگاچاره‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێین".
له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی "Talk to Al Jazeera" ی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره خولوسی ئاكار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا ئێس-٤٠٠هكان له‌گه‌ڵ سیسته‌می به‌رگری توركیا ده‌گونجن، یاخود به شێوه‌ی سیسته‌می سه‌ربه‌خۆ به‌كاردێن؟"، ئاكار گوتی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسمان له‌وه كردووه كه ئه‌م سیسته‌مه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ كارده‌كات. به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سیسته‌مه‌كانی ناتۆ نایگونجێنین".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی ئێف-٣٥یش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، خولوسی ئاكار بیری هێنایه‌وه كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا ئه‌م بابه‌ته‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ باس كردووه. گوتی: "توركیا وه‌ك هاوبه‌شێكی پڕۆژه‌كه هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ی جێبه‌جێ كردوون كه پێی سپێردراون. ئێمه‌ش مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌مان چاوه‌ڕوانیمان له هاوبه‌شه‌كانمان به تایبه‌تی ئه‌مریكا هه‌بێت. كاتی خۆی له سه‌ره‌تادا ویستمان له‌بری ئێس-٤٠٠ پاتریۆت بكڕین، به‌ڵام نه‌كرا. پێویسته هه‌موو لایه‌ك بزانێت ئه‌گه‌ر نه‌تواندرا به جۆرێك له جۆره‌كان ئێف-٣٥ وه‌ربگرین، كه ئامراز و چه‌كێكی گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان و پێویستیی سوپاكهمانه، مافی سروشتی خۆمانه و ناچارین به دوای رێگاچاره‌ی دیكه‌دا بگه‌ڕێین".