Sangar Hamad Azeez
27 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 27 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
وەزیری بەرگری تورکیا، خوڵوسی ئاکار بەر لە کۆبوونەوەی لووتکەی چوارقۆڵی لەگەڵ وەزیری بەرگری رووسیا سێرگی شۆیگو کۆبووەوە.
ئاکار بەر لە کۆبوونەوەی لووتکەی چوارقۆڵی لەبارەی سووریا، لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی شۆیگو کۆبووەوە.
لە میانی کۆبوونەوەیاندا، هەر دوو وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و رووسیا، وێڕای باسکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوکات باسیان لە دوایین پێشهاتی ئیدلب و ئاسایشی ناوچەکە کرد.