Sangar Hamad Azeez
12 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2016
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتهوه رایگهیاند: "لێرە مافی بەرگریکردن لەخۆمان پەیڕەودەکەین، هەموو جیهان ئەمە دەزانێت. هەندێک شت لە نەبینین ونەزانینەوە دێت، ئەمانە ئاماژەنین بۆ راستییەکان. هەر هەنگاوێک کە لێرە دەینێن دەتوانین بە رستەیەک بۆتانی شیبکەینەوە".
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، جێگری سەرۆکوەزیران ڤەیسی کایناک، سکرتێری گشتیی ئاکپارتی عەبدولحەمید گول و فەرماندەی هێزەکان سەردانی بنکەی پۆلیسی سۆیلویان کرد لە شارۆچکەی کارکامشی نزیک سنووری سووریا.
خوڵوسی ئاکار پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە کارمەندانی بنکەکە کرد و دەستخۆشی بەجێگەیاندنی کارەکانیانی لێکردن.
ئاکار گوتی: "ئەو بەرەنگارییەی ئەنجامیدەدەین تاسەر ئێسقان راستە. ئێمە لێرە هەوڵدەدەین سنوورەکانمان بپارێزین، هەوڵدەدەین یەکپارچەیی و سەروەریی وڵاتەکەمان بپارێزین. لێرە مافی بەرگریکردن لەخۆمان پەیڕەودەکەین، هەموو جیهان ئەمە دەزانێت. هەندێک شت لە نەبینین ونەزانینەوە دێت، ئەمانە ئاماژەنین بۆ راستییەکان. هەر هەنگاوێک کە لێرە دەینێن دەتوانین بە رستەیەک بۆتانی شیبکەینەوە، ئێمە لێرەین تاوەکو گەلەکەمان لە ئاشتی و خۆشگوزارانی جەژن بەڕێبکەن، لەم کارەش شوێنی پەنجەی ئێوە دیارە. ئێوە بەرگری لە گەلەکەمان دەکەن و هەوڵدەدەن ژیانی ئەو برا سووریانەشمان کە لە خاکی ئێمەدان باش بکەن و بیانگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
سهرۆکی ئهرکانی سوپای تورکیا گوتی: ''بۆ یهکپارچهیی وڵات و یەکڕیزیی گەلەکەمان، هەموو هەوڵێکمان دا و بەردەوامیش دەبین، هاوەڵانمان فیداکارییەکی زۆریان نیشاندا و ئەرکەکانی سەرشانیان بە باشی بەرێکرد. دڵنیاشین لەمەودوا بەردەوامن دەبن. بۆ میللەت و مێژوو دەستکراوە دەبین و رووی خۆمان سپی دەکەین. بەراستی ئێوە فیداکارییەکی زۆر دەکەن، هیوادارم هەمووتان بە سەلامەتی و بەبێ کێشە لە ئەرکەکانتان بەردوام بن، ئیشهڵڵا بە کەمترین کات بەسەرکەوتوویی کارەکان کۆتاییاندێت، هەم لە تورکیا و هەم لە سووریا هاووڵاتیان ژیانێکی پر خۆشی و دوور لە مەترسی دەبەنەسەر".
خوڵوسی ئاکار راشیگهیاند: "تا ئەوکاتەی کۆتایی بە تیرۆریستان دێت، تەنانەت یەک دانە تیرۆریست نامێنێت، سنوورەکانمان پارێزراو دەبن، هاووڵاتییانمان خۆشگوزەران دەبن، هیچ هەڕەشە و مەترسەییەک لەسەر گەل نامێنێت. سەرباز، پۆلیس، جەندرمە و پارێزەرانی گوندمان شانبەشانی یەکتر بەرەنگاری تیرۆردەبنەوە".