Yılmaz Öztürk
31 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2023
ھاتای – AA
ئاگری دارستانەکانی ناوچەی بلن سەربە پارێزگای ھاتای باشووری تورکیا کۆنترۆڵ کرا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، ئاگرەکە بەهۆی سووتاندنی پووشوپەڵاشی ناوچەکە کەوتەوە کە دواتر بۆ ناو دارستانەکان تەشەنەی سەند.

دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی ناوچەکە کران و توانییان لەڕێگای ٣٠ تانکەری ئاو و سێ ھێلکۆپتەرەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەوە پێنج دۆنم زەوی دارستانەکان زیانی بەرکەوتووە.

کەسێک بەھۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیر کراوە.
