Mohammed Baqi Hussein
03 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 تشرینی یەکەم 2016
هاتای - AA
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و تۆپهاوێژه‌كانی رژێم، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچەی چیای کورد لە پارێزگای لازقییە باکووری رۆژئاوای سووریا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی ناوچه‌كه وه‌رگیراوه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و تۆپهاوێژه‌كانی رژێمی سووریا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای لازقییه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆندایه ده‌ستپێكردووه.
راگه‌یه‌نرا کە هێرشه‌كانی سه‌ر هەردوو گوندی كیببانی و خزر، برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هێزه‌كانی رژێم له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێك هێرشیان بۆسه‌ر ناوچه‌كه ده‌ستپێكردووه و ئۆپۆزسیۆن له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی چیای توركمان و جسرشوغور-یان له‌ده‌ستدایه كه شوێنێكی ستراتیجییه، هێرشه‌كانی تێكشكاندووه.