Ferdi Türkten,Hemın Othman Mohammed
30 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و سێ گولـله تۆپه‌ی کە له ناوچه‌ی یایڵاداغی سەربە پارێزگای هاتای كه‌وتنه‌خواره‌وه، ده‌ركه‌وت كه له ناوچه‌یەکی ژێر كۆنترۆڵی رژێمی سووریاوه ئاراستەکراون. له‌به‌رئه‌وه له چوارچێوه‌ی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگ، تۆپخانه‌كانی توركیا شه‌ش ئامانجی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردومان كرد كه تۆپه‌كانی لێوه ئاراسته كرابوو.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه كاتژمێر 17:20 خولهك له ناوچه‌ی به‌رپرسیارێتی بنكه‌ی پۆلیسی سنوور پوڵویازی شارۆچكه‌ی یایڵاداغی سەربە پارێزگای هاتای، سێ گولـله تۆپ كه‌وتوونه‌ته سەر كێڵگه‌یه‌ك.
به‌پێی راگهیهنراوهكه، راداره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی ئامانج له ناوچه‌كه، ده‌ریانخستووه كه گولـله تۆپه‌كان له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێم له سووریاوه ئاراسته كراون.
له چوارچێوه‌ی یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌نگ، تۆپخانه‌كانی توركیا شه‌ش ئامانجی ئه‌و ناوچه‌یه‌یان بۆردومان كرد كه تۆپه‌كانی لێوه ئاراسته كرابوو.