Cemal Çavdar,Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
ئاگری - AA
منداڵانی شارۆچكه‌ی ئهلهشكردت سه‌ر به پارێزگای ئاگری له كه‌شوهه‌وایه‌كی سارددا، چێژ له خلیسكێنه و یاریكردن له‌سه‌ر چه‌م و رێگا به‌ستووه‌كان وه‌رده‌گرن.
دوای بارینی به‌فر له ناوچه‌كه‌دا، شه‌پۆلێكی سه‌رماوسۆڵه بووه‌ته هۆی به‌ستنی ئه‌و چه‌مه‌ی به گوندی مه‌لا سوله‌یماندا تێده‌په‌ڕێت.
منداڵانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چه‌مه بهستووهكهدا، چێژ له خلیسكێنه و یاریكردن وه‌رده‌گرن.
میكایل دۆغان یه‌كێكه له‌و منداڵانه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشحاڵه به یاریكردن له‌سه‌ر چه‌مه بهستووهكهدا و باسی له‌وه كرد، دوای هاتنه‌وه‌یان له خوێندنگه، دێن و له‌سه‌ر چه‌مه‌كه به خلیسكێنه و یاریكردن كات به‌سه‌رده‌به‌ن.