Hatice Şenses Kurukız,Zehra Melek Çat,Ramal Abdullah Mahmood
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
نوێژی مردوو لەسەر تەرمی کوڕی سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا مەسعوود یڵماز، مەهمەت یاڤوز یڵماز بەجێدەگەیەنرێت.
دوای ئەنجامدانی نوێژی نیوەڕۆ رێوڕەسمی نوێژی مردوو لەسەر تەرمی مەهمەت یاڤوز یڵماز کە دوو رۆژ لەمەوبەر لە ماڵی خۆی کۆچی دوایی کرد لە مزگەوتی تەتبیقاتی کۆلێژی شەریعەی زانکۆی مەڕمەڕە، بەجێدەگەیەنرێت.
تەرمی کۆچکردوو کە بە ئامێری تەرم گواستنەوە گەیەنرایە مزگەوتەکە لە لایەن هاووڵاتییانەوە گەیەنرایە شوێنی نوێژ لەسەرکردن.
خانەوادەی کۆچکردووش لە حەوشەی مزگەوت لە ژێر خیوەتدا پێشوازی لەو کەسانە دەکەن کە بۆ هاوخەمی دەربڕین هاتوون.
لە رێوڕەسمەکەدا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری وەرزش و لاوان، عوسمان ئاشکن باک و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، حەیاتی یازیجی و سەرۆکوەزیرانی پێشوو، ئەحمەد داودئۆغڵو و سەرۆکوەزیرانی پێشووتر، تانسو چیللەر و سەرۆکانی پێشووتری پەرلەمان، جەمیل چیچەک و کۆکساڵ تۆپتان، هەروەها سەرۆکی پارتی ئیی، مەراڵ ئاکشەنەر و وەزیری پێشووی ناوخۆ، مەهمەت ئاغار و سەرۆکی فیدراسیۆنی باسکێتبۆڵی تورکیا، هیدایەت تورکئۆغڵو و سەرۆکی یانەی فەنەرباخچە، عەزیزی یڵدرم و پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاهین و سەرۆک شارەوانی ئیستانبوڵ، مەولود ئویساڵ و ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و بەرپرسانی پێشوو ئامادەن.