Sangar Hamad Azeez,Abdullah Shukur
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆ کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەمڕۆ گریان و ناڵەی ھەر منداڵێک و ئازاردانی ھەر دایکێک و سوکایتی پێکردن بە ھەر مرۆڤێک لە فەڵەستین ئاماژەی ھاتنی رەشەبایەکە. لە ھەر شوێنێک دادپەروەری نەبێ ئەوا ستەم ھەیە، بەڵام لە ھەمان کاتیشکدا ناڕەزایەتی و ھەڵسانەوە ھەیە. ھیوادارم بابەتی قودس ببێتە ھۆی لە خەو ھەڵسانی مرۆڤایەتی بەتایبەتی مووسڵمانان".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پڕۆگرامێکدا کە بەھۆی رۆژی کۆچبەرانەوە ئامادەکرابوو، وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی "ئێمە وەک تورکیا، ھەروەک چۆن بەرامبەر پرسی کۆچبەران سەرمان بەرزە، بەداخەوە ئەو وڵاتانەی خۆیان بە پێشکەوتوو، مۆدێرن و ھاوچەرخ دەزانن، سەریان شۆڕە".
ئەردۆغان لەبارەی یارمەتییەکانی تورکیا بۆ پەنابەران گوتی: " ئێ باشە دوو ڕوویی ئەوروپیەکان تێگەیشتین، بەس باشە بۆ پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی ئێمە دوای ئەم کارە کەوتووە. ئەو کەسەی سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکیە بەردەوام دەپرسێت ئەو ٣٠ملیار دۆلارە لەکوێیە. ئایا کەسێک کە تائێستا سوودی دوو سێ قروشی نەبوو بێت بۆ داماوێک بەدرێژایی خۆی، بەقەد منداڵێکی یەک ساڵانەش نازانێت حەڵاڵ و حەرام چیە، چۆن مافی ئەوەی ھەیە پرسیاری لەو چەشنە بکات.
سەبارەت بە پرسی قودس ناوبراو گوتی:"بابەتی قودس بابەتێک نییە تەنھا بە پێناخۆشبوون لەدڵەوە تێبپەڕێنرێت، تەنانەت ناتوانین بە دەربڕینی بەرپرسیارێتییەکانمان لەوبارەوە بە زمانیش، بەپرسیارێتییەکە بەجێبھێنین. پێویستە لەسەرمان ھەنگاو بۆ دەستخستنی ئەنجامی بەرجەستە و کرداری بنێین."
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرۆ کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا لەبارەی قودس گوتیشی: "ئەمڕۆ گریان و ناڵەی ھەر منداڵێک و ئازاردانی ھەر دایکێک و سوکایتی پێکردن بە ھەر مرۆڤێک لە فەڵەستین ئاماژەی ھاتنی رەشەبایەکە. لە ھەر شوێنێک دادپەروەری نەبێ ئەوا ستەم ھەیە، بەڵام لە ھەمان کاتیشکدا ناڕەزایەتی و ھەڵسانەوە ھەیە. ھیوادارم بابەتی "