Kaan Bozdoğan,Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، ساره داودئۆغڵو له خوێندنگه‌ی بنەڕەتی، نه‌ژات سابونجو ده‌نگیان دا.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی، به مه‌به‌ستی ده‌نگدان گه‌یشتنه خوێندنگه‌ی بنەڕەتی، نه‌ژات سابونجو. له خوێندنگه‌كه داودئۆغڵو سڵاوی له هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردن كرد و له سندوقی ژماره ٢٢٣٨ ده‌نگیدا.
له دوای ده‌نگدان داودئۆغڵو و هاوسه‌ره‌كه‌ی خوێندنگه‌كه‌یان جێهێشت و له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان و منداڵاندا گفتوگۆیان كرد و وێنه‌یان گرت.
داودئۆغڵو هیوای ئه‌وه‌ی خواست هه‌ڵبژاردنه خۆجێییه‌كانی ببێته مایه‌ی خێر بۆ وڵات و رایگه‌یاند "سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كاندیدانه ده‌خوازم كه سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنن، ناسنامه‌ی سیاسی‌یان هه‌رچییه‌ك بێت. چونكه سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان رۆڵی ده‌بێت له ره‌گ داكوتانی دیموكراسی له توركیا و زه‌مینه بۆ ئه‌زموونی پێكه‌وه‌ژیانی جوان و لێكتێگه‌یشتن خۆش ده‌كات".