Gülsüm İncekaya,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
31 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2019
ئیستنبوڵ - AA
كاندیدی جەهەپە بۆ سەرۆكایەتیی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵ، ئەكرەم ئیمامئۆغڵو رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژی كۆتاییە و گوتی: "لەڕاستیدا لەڕوویەكیشەوە رۆژی دەستپێكە. ئومێدەوارم هەموو ئیستانبوڵ بەچڕترین شێوە دەنگەكانیان دەدەن".
ئیمامئۆغڵو لەگەڵ دیلەكی هاوسەری و مەهمەت سەلیمی كوڕیدا لە خوێندنگەی سەرەتایی خەلدون تانەر لە بەیلیك دوزو دەنگیاندا.
ناوبراو لەگەڵ خەڵكی چاوەڕوانی سەرەی خۆی كرد و لەسەر سندوقی ژمارە 1382 دەنگی دا.
ئیمامئۆغڵو هیوای خواست هەڵبژاردنەكە خێری پێوەبێت بۆ ئیستانبوڵ و گوتی: "هیوادارین بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ئیستانبوڵ و توركیاش به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن، باوه‌ش بۆ هه‌موو كه‌س بكرێته‌وه به دڵخۆشی و ئارامییه‌وه. هیوادارم ئیستانبوڵ به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگدان تۆمار بكات، بێ ئه‌وه‌ی خوێن له په‌نجه‌ی یه‌ك كه‌س بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و ئارام و ئاسایشپارێزراو به‌ڕێوه بچێت".
له میانی هاتنه ده‌ره‌وه‌یشی له قوتابخانه ئیمامئۆغڵو به میدیاكارانی راگه‌یاند "دلخۆشم هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان باش به‌ڕێوه برد. له میانی ١٠٢ رۆژی سهرووئاساییهوه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك رسته‌ی نه‌رێنی بڵێین و به هیوابه‌خشین به خه‌ڵك و وه‌ك ئیستانبوڵییهك هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه ئیستانبوڵ چاوه‌ڕێی چی ده‌كات. بۆیه زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بینم".