Hemn Osman
31 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
له میانه‌ی سه‌ردانكردنیدا بۆ مزگه‌وتی بۆغازكهسهن فاتیح، له ناوچه‌ی رومه‌لی هیساری، پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی دوایین هه‌ڵسه‌نگاندنی سهركۆمار سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌لایه‌ك دووباره هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت و لهلایهكیشەوە مشتومڕی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له‌ئارادایه، ئه‌ردۆغان گوتی: "ته‌نیا قسه‌م له‌و باره‌یه‌وه، پێش هه‌موو شتێك داوام له هه‌موو هاونیشتمانیانم ئه‌وه‌یه كه بێ تێكدانی یه‌كێتی و پێكه‌وه ژیانمان، بێگومان ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ئیراده‌ی له‌م رێگایه‌دا به‌كار بهێنیت. هه‌موو رابهرهكان، سیاسه‌تمه‌داره‌كان، له ته‌واوی توركیادا تا ئه‌م ئێواره‌یه هه‌موو بۆچوونه‌كانیان خستۆته‌ڕوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رای پارته‌كانیان، به‌رده‌وام ده‌یڵێنه‌وه. تا كۆتایش بۆ هاندانی هاونیشتمانیانمان كار ده‌كریت كه ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن و چۆن ده‌نگ ده‌ده‌ن. دوای هاندانیان وه‌ك نه‌ته‌وه، هه‌موو به‌یه‌كه‌وه رێز له‌و ئه‌نجامه ده‌گرین كه ده‌رده‌چێت. چونكه وڵاته‌كه‌مان و ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت، كه لایه‌ن هه‌یه هه‌م له ناوه‌وه و هه‌میش له ده‌ره‌وه نیازی تێكدانی یه‌كێتی و پیكهوهژیانمانی هه‌یه".
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له چه‌ند لێكدانه‌وه‌یه‌كی دهزگەکاكانی راگه‌یاندنی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرد له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه و گوتی : "به‌تایبه‌تی له‌م دواییانه‌دا روونكردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تیتان بیستووه و ده‌یخوێننه‌وه كه له‌باره‌ی من و توركیا و چه‌ند پارتێكی سیاسی توركیاوه بڵاویان كردۆته‌وه. ئه‌وانه زۆر واتادارن. به ئێوه چی؟ ئیوه خۆتان به هه‌ڵبژاردنی وڵاتهكهتانهوه خه‌ریك بكه‌ن. قسه‌كردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا و ناوهێنانی من و به‌كارهێنانی ناوی پارت و هه‌ڵسوكه‌وتكردنی وه‌ك "ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌وه"، هه‌ڵویسته‌یه‌كی زۆر ناشرینه و له‌گه‌ڵ ئه‌خلاقی سیاسی یه‌ك ناگرێته‌وه. ئێمه به ئیزنی خوا له وڵاته‌كه‌ماندا له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا به یه‌كه‌وه ده‌چینه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان له پێناو پاراستنی یه‌كێتی و پێكه‌وه ژیانمان، له پێناو نەڕەخساندنی هەل به رێكخراوه‌کانی تیرۆریستی و ئه‌وانه‌ی پشتیان به تیرۆر به‌ستووه. وه‌ك دوێنێ ئێواره ئاماژه‌م پێ كرد، واتا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌ڵبژاردنێكه درێژه به سه‌قامگیری و ئاسایش ده‌دات. ده‌مه‌وێت له وڵات‌دا سه‌قامگیری سه‌ركه‌وێت. ئاسایش سه‌ركه‌وێت. یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان سه‌ركه‌وێت. به كورتی توركیا سه‌ركه‌وێت".