Ramal Abdullah Mahmood
23 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2019
ماڕه‌ش - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای كرد كه ئیدلب بكرێته ناوچه‌ی ئارام و رایگه‌یاند: "ده‌ڵێین 'وه‌رن با ناوچه‌ی ئیدلب به ته‌واوی بكه‌ینه شوێنێكی ئارام'. له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران له كۆبوونه‌وه‌داین و مه‌ودای جدیشمان بڕیووه".
ئه‌ردۆغان له گۆڕه‌پانی موفتی له شاری ماڕه‌ش گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئەردۆغان داوای كرد كه ئیدلب بكرێته ناوچه‌ی ئارام و رایگه‌یاند: "ده‌ڵێین 'وه‌رن با ناوچه‌ی ئیدلب به ته‌واوی بكه‌ینه شوێنێكی ئارام'. له‌م پێناوه‌دا له‌گه‌ڵ رووسیا و ئێران له كۆبوونه‌وه‌داین و مه‌ودای جدیشمان بڕیووه".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی منبج-یشه‌وه گوتی: "توركیا چاوه‌ڕێی هێنانه‌دی ئارامی له‌و ناوچه‌یه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌م ٥٠٠ هه‌زار سووری بۆ ئه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه".
له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارامیشه‌وه سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، گوتی: "ئومێدمان ئەوەیە ئەمە لەگەڵ هاوپەیمانانماندا بە هاریکاریی ئەنجامبدەین، بەڵام ئەگەر بێت‌و ئاسانکارییەکی لەوشێوەیەمان بۆ دەستەبەرنەکرێت، ئەوا ئێمە لە هەر بارودۆخێکدا سوورین لەسەر ئەوەی بە تواناکانی خۆمان بە ئەنجامی بگەیەنین. کاتێ کە ئارامی لە رۆژھەڵاتی فوڕات دەستەبەر دەکەین، ملیۆنان ھاووڵاتی سووری دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیات. وەرن پشتیوانی لە ھەوڵی تورکیا بکەن. ئەمڕۆ ئەو تاکە شوێنانەی ئەو کەسانەی کە لە سووریاوە هەڵاتبوون بۆی دەگەڕێنەوە، ئەو شوێنانەیە کە تورکیا ئاسایشی بۆ دابینکردوون. عەفرین و جەرابلوس و ئیدلبە. تا ئێستا ٣١١ هەزار خوشک و برای سوورییمان بۆ ئەم ناوچانە گەڕاونەتەوە".
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌ركۆماری توركیا، ئه‌ردۆغان رووی ده‌می كرده وڵاتانی ئه‌ورووپا و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێستا گه‌لانی ئه‌ورووپا له سه‌ر خاكی خۆیان به ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌ژین به‌هۆی له‌خۆبردوویی گه‌لی تورك و توركیاوه‌یه. به‌ڵام ئێمه تا هه‌تایه ئاماده‌ی ئه‌و له خۆبردوویه نین. خوشك و برا سوورییهكانیشمان له وڵاته‌كه‌مان بیری وڵات و ماڵی خۆیان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ تا زووه بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمانی خۆیان".