Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
19 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2016
- سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربییهوه لەدوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەنقەرە گوتی: "ئەگەر ئێوە من بکەنە موخاتەبی کێربی، ئەوە دەبێتە کارێکی هەڵە. کەمێکی دیکە لەگەڵ بەڕێز ئۆباما قسە دەکەین، لە سەعات پێنج‌دا. لەمیانەی قسەکانماندا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە دەکەم. لە ئێستادا پێویست بە هێنان و بردنی گوتەکانی ئەو گوتەبێژە ناکات''.
- "رووسیا ئێستا چی ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ رژێمه خوێنڕێژه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. رێگایان بۆ ده‌كاته‌وه. له‌ئێستادا به جێگیركردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێڕهوێكدایه له باشووری ئێمه‌دا. ئێمه رێگه به‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه ناده‌ین. رووداوه‌كانی عه‌زازیش له‌به‌رئه‌وه‌یه. تۆپه‌كانی ئێمه دژی ئه‌وه‌یه. ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه وه‌ك توركیا نابینه ته‌ماشاكه‌ری پێكهاته‌ی ناشه‌رعی له سنووره‌كانمان"
ئه‌ردۆغان دوای خوێندنی نوێژی هه‌ینی، وه‌ڵامی رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی پرسەکانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو 'ناتوانین بانگه‌شه‌كانی حكوومه‌تی توركیا له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌رانی په‌لاماره‌كه‌وه پشتڕاست بكه‌ینه‌وه یان ره‌تی بكه‌ینه‌وه. ئه‌مه پرسیارێكی كراوه‌یه بۆ ئێمه' له‌وباره‌وه پرسیار ئاراسته‌ی ئه‌ردۆغان كرا و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "ئەگەر ئێوە من بکەنە موخاتەبی کێربی، ئەوە دەبێتە کارێکی هەڵە. کەمێکی دیکە لەگەڵ بەڕێز ئۆباما قسە دەکەین، لە سەعات پێنج‌دا. لەمیانەی قسەکانماندا هەڵسەنگاندن بۆ ئەم بابەتانە دەکەم. لە ئێستادا پێویست بە هێنان و بردنی گوتەکانی ئەو گوتەبێژە ناکات''.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه هه‌میشه زانیاری و به‌ڵگه‌كانیان به‌رله هه‌مووان به ئه‌مریكا راگه‌یاندووه.
سەرکۆماری تورکیا درێژەی دایە و گوتی: "كیری په‌یوه‌ندی به به‌ڕێز چاوشئۆغڵووهوه كرد و هه‌ڵه‌كانی یه‌په‌گه‌ی پێ راگه‌یاند كه واته پێموایه له هه‌ندێك شت تێگەیشتوون. كه‌مێكی تر له‌گه‌ڵ ئۆباما چاوپێكه‌وتنم هەیە و بابه‌ته‌كه به‌وانیش راده‌گه‌یه‌نم. پێیان ده‌ڵێم فه‌رموون ببینن ئه‌و یارمه‌تیی و پڕچهككردنهی پێشكه‌شی ئه‌و رێكخراوانه‌ی ده‌كه‌ن چۆن و له‌كوێدا ته‌قیوه‌ته‌وه. چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆباما له دیدارێكدا ئه‌مانه‌م به روونی پێ راگه‌یاندن. ئێوه چه‌كیان بۆ ده‌نێرن. ئه‌و شه‌وه، پڕ سێ فڕۆكه چه‌ك هات، بۆ یه‌په‌گه هاتبوو. هه‌موو ئه‌و چه‌كانه به‌كێدا ته‌قینه‌وه؟ دژی خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌قینەوە. بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و مرۆڤانه. ئێستا هیچ كه‌س ده‌توانێك لێره‌دا پاكانه‌ی خۆی بكات؟ ده‌كرێت؟ راستییه‌كه ئاشكرایه. له ئێستادا رووسیاش بووه به‌شداری هه‌مان بابه‌ت. رووسیا ئێستا چی ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ رژێمه خوێنڕێژه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. رێگایان بۆ ده‌كاته‌وه. له ئێستادا به جێگیركردنی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، له‌هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێڕهوێكدایه له باشووری ئێمه. ئێمه رێگه به كردنه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه ناده‌ین. رووداوه‌كانی عه‌زازیش له‌به‌رئه‌وه‌یه. تۆپه‌كانی ئێمه دژی ئه‌وه‌یه. ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بێت. ئێمه وه‌ك توركیا نابینه ته‌ماشاكه‌ری پێكهاته‌ی ناشه‌رعی له سنووره‌كانمان".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا كه باسی لێدوانی گه‌وره راویژكار شه‌ره‌ف مالكۆچ كرد كه گوتبووی 'ره‌نگه بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به‌ڕووی ئه‌مریكا دابخرێت' ئه‌ردۆغان گوتی: "هیچ ئاگاداری ئه‌وه نیم كه مالكۆچ، شتێكی له‌و شێوه‌یه‌ی گوتبێت یان نا".
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و نازانێت مالكۆچ به پشتبه‌ستن به‌چی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه و گوتی: "روونكردنه‌وه‌ی له‌و شێوه‌یه‌ی كاك شه‌ره‌ف له‌و باره‌یه‌وه دروست نییه، هه‌ڵه‌یه. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه دیاره. سه‌ره‌تا هی حكوومهتهكهمانه. ره‌نگه حكوومه‌ته‌كه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكات. ره‌نگه ئه‌و به زمانی یاسایی باسێكی له‌و شێوه‌یه‌ی كردبێت. ئه‌و بابه‌ته، بابه‌تێكه له ده‌سه‌ڵاتی حكوومهتهكهماندایه".
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه هه‌ده‌په ئه‌و به‌یاننامه هاوبه‌شه‌ی واژۆ نه‌كردووه كه پاش هێرشه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره پارته‌كان له په‌رله‌مان ئاماده‌یان كردووه و گوتی: "لێره‌دا راستییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت. له په‌رله‌ماندا چوار پارت بوونی هه‌یه. سێ پارتیان دژی ئەو ناپاکانەن کە لە وڵاتەکەماندان و یەکڕیزی دەپارێزن لە رووداوەکەی ئەم دواییەی ئەنقەرە و هەموویان هاوپشتی یەکترن و راگەیەنراوێک بڵاو دەکەنەوە و واژۆی دەکەن. بەڵام ئەو پارتە سیاسییەی لە پێگەی نوێنەرانی رێکخراوی تیرۆریستیدایە لە پەرلەمان ئەم راگەیەنراوە واژۆ ناکات. ئەمە بەڵگەیە ئیتر. ئەمە هاوکات مانای ئەوەیە کە لە قافدا گیراون. ئێستا ئەمانە لەکاتی ئەنجامدانی تاواندا و لەقافدا گیراون. ئه‌وه‌ش سهلماندنێكه. چییه؟ له كاتێكدا سێ پارت واژۆی خۆیان له‌سه‌ر كردووه، له‌كاتێكدا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار، پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی و مه‌هه‌په واژۆیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وان واژۆیان نه‌كردووه به‌وه‌ش له قافا گیران. به‌مه‌ش پێمان ده‌ڵێن به‌ڵێ ئێمه نوێنه‌رانی شاخ و قهندیلین له په‌رله‌مان. ئیدی پێویسته گه‌ل زۆر به‌باشی ئه‌مانه بناسێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه 200 رۆشنبیره وه‌ك بینیتانن چاویان هه‌یه نابینێت. گوێیان هه‌یه نابیستێت. ئیدی هیچمان نییه بۆ گوتن".