Mohammed Baqi Hussein
15 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2016
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی توندی له‌دژی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كه‌مال كڵچدارئۆغڵو نیشاندا كه گوتبووی، "ناتوانی سیستمی سه‌رۆكایه‌تی بهێنیته ئه‌م وڵاته، بێ ئه‌وه‌ی خوێن بڕژێت." و گوتی،"ئیستا یه‌كێك هاتووه له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان ده‌ڵێت 'سیستمی سه‌رۆكایه‌تی خوێنی پێویسته خوێن، ئه‌مانه به‌خوێن ده‌ژین".
ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پڕۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تیی خوێندكاران‌دا له ئیستانبوڵ وتارێكی پێشكه‌شكرد و به‌توندی كاردانه‌وه‌ی دژی قسه‌كانی كڵچدارئۆغڵو نیشاندا.
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئیستا یه‌كێك هاتووه له ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان ده‌ڵێت 'سیستمی سه‌رۆكایه‌تی خوێنی پێویسته خوێن' سێ توخم هه‌ن. یه‌كێك له‌و سێ توخمه مه‌زهه‌بگه‌راییه، دووه‌میان ره‌گه‌زپه‌رستی و سێهه‌میشیان توخمی تیرۆره. له گوته‌ی ئه‌و كه‌سه‌دا ئه‌و سێ توخمه هه‌ن. ئه‌وانه به خوێن گۆشت ده‌كرێن. وه‌ك درێژكراوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی دابه‌شكار. له‌وانه‌شدا ئه‌و هه‌وایه سه‌ری هه‌ڵدا. له‌وانه‌یه به‌خیلیان به‌وه هاتبێت. ته‌ماشایان كرد ئه‌و ئیشه به سندوقی ده‌نگدان ناكرێت. ده‌نگه‌كانیان دیاره له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی به‌شداریان كردووه. ئیستا ده‌ڵێن ' تۆ بڵێی ئه‌و كاره به خوێن بكرێت؟' نا‌توانیت به‌ده‌ستی بهێنێت. نا‌توانیت له‌سه‌ر ئه‌م گه‌له حسابی خۆت بكه‌یت. سه‌روه‌ری بێ مه‌رج و بێ تۆمار هی گه‌له. گه‌ل چی بڵێت ئه‌وه ده‌بێت".